وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا، پنتاگۆن ڕایگەیاند شەوی دووشەممە، هێزە سەربازییەکانیان لە ئاوەکانی باشووری ئاسیا، دەستیان بەسەر کەشتییەکی سزادراودا گرتووە بە ناوی ئێم تی تیفانی.
پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی جێبەجێکردنی یاسای دەریایی جیهانی بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و قەدەغەکردنی ئەو کەشتییە سزادراوانەی کە پشتیوانی دارایی پێشکەش بە ئێران دەکەن لە هەر شوێنێکدا کاربکەن."
دەشڵێت "ئاوی نێودەوڵەتی پەناگەیەک نییە بۆ کەشتییە سزادراوەکان، وەزارەتی جەنگ بەردەوام دەبێت لە ڕێگریکردن لە ئازادبوونی ئەکتەرە نایاساییەکان و کەشتییەکانیان."
وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا وێنەی کۆپتەرە سەربازییەکانی بڵاوکردووەتە کە بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەسوڕێنەوە و هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانیش لەسەری دەنیشنەوە.
ئەمە دووەم کەشتییە کە ئەمەریکا دەستی بەسەردا گرتووە و کۆنترۆڵی کردووە لە دوای سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا ڕوویانداوە.
کۆماری ئیسلامی گەمارۆی دەریایی و دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە بە "پێشێلکردنی ئاگربەست" ناو دەبات.