سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژیمی ئێران: دەبێت ئەم پشێویە 47 ساڵەیە یەکلایی بکەینەوە

سەرۆک ترامپ لە هەژماری خۆی لە تروث ڕایدەگەیەنێت گرنگترین شت ئەوەیە کە دوای 47 ساڵ پرسی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکلایی بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە 20ی مانگی چوار پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تروث بڵاوکردەوە و نووسی "تاکە شتی گرنگ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە لە کۆتاییدا، دوای 47 ساڵ ئەم پشێویەی کە سەرۆکەکانی پێشوو بە هۆی نەبوونی ئازایەتی یان دووربینییان بەرامبەر بە ڕژێمی ئێران هێناویانەتە ئاراوە، ڕاستی بکەینەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕەخنەگرتن لە هەنگاوەکانی حزبی دێموکرات لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی، وتی "ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پێگەی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئێراندا زۆر لاواز بکەن."

ترامپ بە ئاماژەدان بە جەنگەکانی پێشوو، نووسیویەتی "جەنگی جیهانی یەکەم 4 ساڵ و 3 مانگ و 14 ڕۆژ بوو؛ جەنگی جیهانی دووەم 6 ساڵ و 1 ڕۆژ بوو؛ جەنگی کۆریا 3 ساڵ و 1 مانگ و 2 ڕۆژ بوو؛ شەڕی ڤێتنام 19 ساڵ و 5 مانگ و 29 ڕۆژی خایاند؛ وە شەڕی عێراق 8 ساڵ و 8 مانگ و 28 ڕۆژی خایاند."

سەرۆک ترامپ نووسیویەتی لەگەڵ ئەوەشدا دیموکراتەکان دەڵێن من بەڵێنم داوە لە ماوەی شەش هەفتەدا شکست بە ئێران بهێنم.

دەشڵێت شەڕەکە لە ڕووی سەربازییەوە زۆر خێراتر لەو خەمڵاندنە پێشکەوتووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگەیان پێنادات ئەمەریکا ناچار بکەن بۆ ڕێکەوتنێک کە بەو شێوەیەی کە دەتوانرێت باش نەبێت.

هەروەها سەرۆک ترامپ ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن سەرۆک "لەژێر فشاردایە" بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێک و نووسیویەتی "ئەوە ڕاست نییە! من لەژێر هیچ فشارێکدا نیم، هەرچەندە تاڕادەیەک خێرا ڕوودەدات! کات دوژمنی من نییە."

ئاماژەی بەوەشکرد ڕێگە نادات دیموکراتەکان کە ساڵانێکە باس لە مەترسییەکانی ئێران دەکەن و دەڵێن شتێک پێویستە بکرێت، "ئێستا کە من ئەو کارە دەکەم، دەستکەوتەکانی سەربازیی ئێمە و بەڕێوبەرایەتی ترامپ کەمبکەنەوە."

سەرۆک ترامپ وتی "ئەم ئۆپەراسیۆنە بە شێوەیەکی تەواو جێبەجێ دەکرێت، لەسەر قەبارەیەکی وەک ڤەنزوێلا، تەنها گەورەتر و ئاڵۆزتر. ئەنجامەکەی وەک یەک دەبێت."

لە کۆتایشدا نووسیویەتی "لە خولی یەکەممدا گەورەترین سەربازیم لە مێژووی میللەتەکەماندا دروستکرد، لەنێویاندا زیادکردنی هێزی واڵایی ئاسمان، لە خولی دووەمدا بە ژیرانە سەربازییەکەمان بەکاردەهێنم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ئەوانی دیکە بە تێگەیشتن و لێهاتوویی زۆر کەمترەوە بەجێیان هێشتوون. با جارێکی دیکە ئەمەریکا مەزن بکەینەوە!."