عێراق دەروازەی سنووریی ڕەبیعە پاش زیاتر لە دە ساڵ دەکاتەوە

بەرپرسانی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند پاش زیاتر لە دە ساڵ بە مەبەستی خێراکردنی هەناردەکردنی نەوت و بوژاندنەوەی بازرگانی سەر سنوورەکان، دەروازەی سنووری ڕەبیعەیان کردووەتەوە. ئەم کردنەوە لەکاتێکدایە کێشەکانی تەنگەی هورمز جوڵەی بازەرگانی و نەوتی لە جیهاندا ڕووبەڕووی کێشە کردووەتەوە.

بەرپرسان دەڵێن ئەم دەروازەیە کە دەکەوێتە پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق، ڕێگە بە نەوتهەڵگرەکان دەدات لە ڕێگەی سوریاوە نەوت بگوازنەوە و لە هەمانکاتدا ڕێگا بە کردنەوەی هاتووچۆی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دەدات کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە ڕگیرابوو.

سەرۆکی کۆمسیۆنی بەندەرەکانی سنووری عێراق عومەر ئەلوائلی دەڵێت کردنەوەی دەروازەی ڕەبیعە دەبێتەهۆی کەمردنەوەی فشارەکان لەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە بەرەو سوریا دەڕۆن و ڕێگە بە تێپەڕبوونی تانکەری نەوتهەڵگری زیاتر لەسەر سنوور دەدات، ئەمەش کاتێکدا کە زۆربەی کاروانەکانی پەڕینەوە لە دەروازەی ئەلوەلید لە رؤژئاوای عێراق پەکیان کەوتووە کە تاکە خاڵی پەڕینەوەی سنوورە.

لە ئێستادا عێراق کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەیە بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمزەوە لە پاش دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئەمەریکا.

کۆمپانیایی سۆمۆی بازاڕی نەوتی عێراق بۆ بەردوامبوونی هەناردەکردنی نەوت سەرباری تێچوونێکی زۆر، بەڵام بەم دواییانە پەنای بردووەتە بەر ڕێگای وشکانی سوریا.

کۆمپانیای سۆمۆ گرێبەستێکی بۆ هەناردەکردنی 650 هەزار تەن لە مانگێکدا لە نێوان مانگی چوار بۆ مانگی شەش کردووە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاروانی بارهەڵگرە نەوتیەکان دەست بە پەڕینەوە بکەن، بەمەش تواناکانی ئۆپەراسیۆنەکە زیاد دەکات کە کاربەدەستانی وزە دەڵێن پێشتریش لە توانای خۆی زیاتری بەرهەم هێنابوو.

پیشتر عێراق نەوتەکەی لە ڕێگەی دەروازەی خۆر ئەلزوبێر لە کەنداو هەناردە دەکرد .