جەی دی ڤانس بەشێک نییە لە شاندی ئەمەریکا بۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، سەرکردایەتی شاندی ئەمەریکا لە دانوستانە نوێیەکانی واشنتن لەگەڵ تاران لە پاکستان ناکات.

ڤانس لە خولی یەکەمی دانوستانەکاندا سەرۆکی شاندی ئەمەریکا بووە و لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی شاندی ئێران لە ئیسلام ئاباد وتووێژی کردووە.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە مایک واڵتز نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کریس ڕایت وەزیری وزە پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە جەی دی ڤانس سەرکردایەتی خولی دانوستانەکانی پاکستان دەکات.

سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی ڤانس لە گەشتەکەدا، ترامپ بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاند "ئەوە تەنها لەبەر هۆکاری ئەمنییە. جەی دی ڤانس زۆر باشە".

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوە کردووە کە ستیڤ ویتکۆڤ و جەرێد کوشنەر، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، بەشداری لە وتووێژەکانی داهاتووی ئێران لەگەڵ ئێران دەکەن.