سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت ڕۆژێک پێش ئەوەی ئاگربەست لە لوبنان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتر لە 150 چەکداری حزبوڵا کوژراون کە چەند فەرماندەیەکیشیان تێدابووە. لە نێو ئەو کەسانەی کە کوژراون، فەرماندەی ناوچەی بنت جوبەیل، عەلی ڕەزا عەباس-ی تێدا بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی 300 ئامانجی حزبوڵای لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان کردە ئامانج، لەوانە موشەکهاوێژ، ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆگاکانی چەک.
سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت، عەلی ڕەزا عەباس چوارەمین فەرماندەی ناوچەی بنت جوبەیلە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شەڕی فرە بەرەییدا کوژراوە.
لەوەتای پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ لوبنان هاوکاتی شەڕی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە هەزار و 800 چەکداری حزبوڵا لە لوبنان کوژراون.