سێنتکۆم: لەوەتای دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی، 21 کەشتی پابەندی فەرمانی هێزەکانمان بوون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئێران

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایدەگەیەنێت هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران بوون و ئامادەیی خۆیان لە ناوچەکەدا زیاد کردووە.

بەگوێرەی پۆستێک کە لەلایەن سێنتکۆمەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس مایکڵ مۆرفی لە 17ی مانگی چوار لە دەریای عەرەبی دەستی کردووە بە گەڕان و چاودێریکردن.

سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ئەرکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی ئەو کەشتیانەی کە هەوڵی چوونە ژوورەوە یان دەرچوون لە بەندەرەکانی ئێران دەدەن ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی سێنتکۆم، لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکانەوە، 21 کەشتی ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە و بە فەرمانی هێزەکانی ئەمەریکا گەڕاونەتەوە ئێران.