حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت "هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران" بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی ئەو حزبە لە هەرێمی کوردستان "شەهید و برینداری" لێکەتووەتەوە.
حزبەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "کۆماری ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، 17ی مانگی چوار بە مووشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی بۆ سەر کەمپەکانی ئەو حزبە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە."
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو حزبە، "لە هێرشەکاندا، شاهین ئازەربەرزین شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە قورسی بریندار بووە."
هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حزب، دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵایاری "شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوون".
هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دوو شوێن بووە، یەکێکیان لە دەڤەری خەڵیفانی سەر بە ناوچەی سیدەکان و ئەویرتیان لە جێژنێکان.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەوهێرشەی کراوەتە سەر ناوچەی سیدەکان لە رێگەی مووشەکی بالستیکیەوە بووە ولە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا دوو پیشمەرگەی ژنەکە گیانیان لەدەست داوە و هێرشی سەر جێژنێکان-یش هێرشێکی درەونی بووە.