بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل دوای شکستی گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمەریکا لە پاکستان، سوپای ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆی گەڕاندووەتەوە بۆ ئاستێک هاوشێوەی پێش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە ئەیاڵ زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل، بەیانی یەکشەممە فەرمان داوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەبابوونی هێزەکانی ئێسرائیل.
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تەنها چەند کاتژمێرێک پێش ڕاگەیاندنی شکستی ئەم گفتوگۆیانە، لە پەیامێکدا وتبووی کە شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران و گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە، سەرەڕای "دەستکەوتە مێژووییەکان"، هێشتا تەواو نەبووە و هەر بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی کە ئاماژە بە ناوەکەی نەکراوە دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد، بە تۆڕی هەواڵیە کانی وتووە کە هێرشەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێران لە قۆناغی داهاتووی شەڕدا "توند و گشتگیرتر" دەبن و ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لەوانەش دامەزراوەکانی وزە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەگرێتەوە.