حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسلام ئاباد، بە توندی ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بە پێکهاتەی شاندی ئێران و ئامادەبوونی محەمەد جەعفەر سەحراروودی و ئەمە بە "سووکایەتیکردنی ئاشکرا بە دادپەروەری و قوربانیانی تیرۆریزم "ناو دەبات.
لە بەیاننامەکەی ئەو حزبەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەحراروودی "راستەوخۆ ڕۆڵی هەبووە لە تیرۆرکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و لەژێر لێپێچینەوەی نێودەوڵەتیدایە و نابێت لەسەر مێزی دانوستانی نێودەوڵەتی ئامادەبێت. "
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت بوونی ئەو جۆرە کەسانە لە دانوستانەکاندا نەک هەر بێڕێزیکردنە بە شاندی ئەمەریکا و بنەما یاساییە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو "پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما ئەخلاقییەکان و بێبایەخکردنی قوربانیانی تیرۆرە."
حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆتاییدا داوای دادگایی کردنی تاوانبارانی تێرۆریزمی دەوڵەتی و زیادکردنی گوشاری سیاسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و پشتیوانیی جیددی لە داخوازییەکانی ئازادیخوازی خەڵکی ئێران و کوردستان دەکات.