پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە، 11ی مانگی چوار چوار نزار ئامێدی بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرکۆماری نوێی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرێت.
لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، ناوبراو لە گەڕی یەکەمدا 208 دەنگی بەدەست هێنا و لە گەڕی دووەمدا بە زۆرینەی بەرچاو نزیکەی 90٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوت.
ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی هێنا بە چەند مانگ قەیرانیی سیاسی لە عێراق. دوای ئەم هەڵبژاردنە، عێراق دەچێتە قۆناغی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران، کە پۆستێکی هەستیارترە.
نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە و تەمەنی 58 ساڵە. لە ساڵی 2022 تا 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە و لە ساڵی 2024 ەوە بوە بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد.
ئەو لە بنەماڵەیەکی سیاسییە و لەدایک بووی ناوچەی ئامێدیی پارێزگای دهۆکە. پێشتر وەک ڕاوێژکاری سێ سەرکۆماری عێراق کاری کردووە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکانی کابینە لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سودانی، و لە پانێڵ و کۆبوونەوەکانی دیکەدا بەشداریی کردووە.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ماوەی 15 ڕۆژ مەودا بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاری کراوە. بەپێی سیستەمی هاوبەشیی مەزهەبی لە عێراق، سەرۆکوەزیران دەبێت شیعە بێت، سەرۆکی پەرلەمان سوننی، و سەرکۆمار کورد بێت.