دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە دوایین پۆستیدا لەسەر پلاتفۆرمی تروث ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا ئێستا دەستی کردووە بە پاک کردنەوەی تەنگەی هورمز لە مینە چێنراوەکانی ئێران.
سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە هاوکاتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لە درێژەی نووسینەکەی لە تروث نووسیویەتی "ئەم هەوڵەی وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ خاوینکردنەوەی تەنگەی هورمز لە مینەکانی ئێران، خزمەتێکە بۆ وڵاتانی جیهان، لەوانە چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و زۆر وڵاتی دیکە."
ترامپ وێڕای رەخنە لە بێ ئیرادەیی و بێ ورەیی ئەو وڵاتانە دەشڵێت "ئەوان، بەشێوازێکی سەیرو سەمەرە نە ویست نە بوێری ئەوەیان هەیە کە ئەم کارە جێبەجێ بکەن."
لە درێژەی پۆستەکەیدا سەرۆک ترامپ وێڕای رەخنە لەو میدیایە کە هەواڵی ساختە بڵاو ئەکەنەوە، نووسیویەتی میدیای هەواڵی ساختە ئەیەوێت وا درەبخەن کە ئێران براوەی شەڕەکەیە لە حاڵێکدا کە هەمو دەزانن کە ئەوان خەریکن ئەدۆڕێنن و بە شیوەیێکی بەرچاویش ئەدۆڕێن.
ترامپ ئاماژە بەوە دەکات کە ئێرانییەکان "هێزی دەریاییان نەماوە، هێزی ئاسمانیان نەماوە، سیستەمی بەرگریی دژەفڕۆکەیان تەواو لەناوچووە، ڕادارەکانیان لەناوچوون، کارگەکانی مووشەک و درۆنەکانیان بە گشتی لەناو چوون، هەروەها مووشەک و درۆنەکانیشیان نەماون و گرنگتر لەوانە، سەرکردە کۆنەکانیان لەگەڵمان نین و سوپاس بۆ خودا!."
سەرۆک ترامپ دەڵێت تەنیا مەترسییەک کە هیشتا ماوەتەو مینە دەریاییە چێنراوەکانی ئێرانە کە ڕەنگە زیان بە کەشتییەکان بگەیەنێت و ئەمەریکا خەریکی خاوێنکردنەوەیانە و"بەڵام بزانن هەموو 28 کەشتیە مینچێنەکانیشیان لە قووڵایی دەریادان".