مینە چێنراوەکانی ئێران، بوونەتە تەڵەیەک بۆ گوندنشینانی هەورامان
Your browser doesn’t support HTML5
لە هەورامان، بەهار تەنها وەرزێک نییە بۆ ژیانەوەی سروشت، بەڵکو وەرزێکە کە تێیدا مەرگ لە ژێر پەڕەی گوڵ و گیا بەهارییەکاندا خۆی حەشار داوە. لەو کاتەی گوندنشینان بە هیوای دابینکردنی بژێوی ڕوودەکەنە کوێستانەکان، مینە چێنراوەکانی ئێران لە ناو جەرگەی خاکی کوردستاندا، دەبنە تەڵەیەک بۆ بڕینەوەی خەونەکان