کارۆڵین ڵیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی سێشەممە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مەرجدار لە نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ ئەمەریکا کە سەرۆک ترامپ و هێزی سەربازی سەرسوڕهێنرمان توانیویانە دەستەبەری بکەن."
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەییەوە، سەرۆک ترامپ پێشبینی ئەوەی دەکرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە نێوان چوار بۆ شەش هەفتە بخایەنێت".
وتیشی "بە لەبەرچاوگرتنی توانا سەیرەکانی هێزەکانمان، لە ماوەی 38 ڕۆژدا ئامانجە سەربازییە سەرەکییەکانمان بەدەستهێنا و تەنانەت توانیمان زۆر لەوە زیاتریش بڕوەین."
ئاماژەی بەوەشکرد وردەکاری زیاتر لەمبارەیەوە، ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەخرێتەڕوو.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی "سەرکەوتنی هێزە سەربازییەکانمان گەورەترین کاریگەریی دەستەبەر کرد و ڕێگەی بە سەرۆک ترامپ و تیمەکەی دا بەشداری ئەو دانوستانە قورسانە بکەن کە ئێستا ڕێگا بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی و ئاشتی درێژخایەن خۆش دەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوەش سەرۆک ترامپ تەنگەی هورمزی کردەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی "هەرگیز توانای سەرۆک ترامپ بۆ پێشخستنی سەرکەوتووانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و نێوندگیری بۆ ئاشتی بە کەم سەیر مەکەن."