سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ لە هەموو ناوچەکان بە لوبنان و شوێنەکانی دیکەشەوە.
شەهباز شەریف لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە بانگهێشتی شاندەکانی هەردوولا دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی لە ئیسلام ئاباد کۆببنەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکیەکان.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت گفتوگۆ لەبارەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە ئارادیە، بەڵام هیچ شتێک کۆتایی نییە تاوەکو سەرۆک یان کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنن.