جەژنی گەورە کریستیانەکانی لە هەولێر کۆکردەوە
Your browser doesn’t support HTML5
لە کەشێکی پڕترس و دڵەڕاوکێدا، هاوکاتی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی ئێران و بەکرێگیراوەکانی لە عێراق، کریستیانەکان لە کڵێساکانی عەنکاوە لە هەولێر جەژنی گەورەیان لەیەکتر پیرۆزکرد. ئەوان دەڵێن نزا دەکەن ئەم دۆخە زوو تێبپەڕێت.