هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند نزیکەی 165 تۆپ کە لەلایەن "ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا"ەوە هاوێژرابوون لە ناو یان لە نزیک بنکەکانی هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (UNIFIL) کەوتوونەتەوە.
لەشکری ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکسدا ڕایگەیاندووە، "بە درێژایی شەڕەکە، ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا نزیکی خۆی لە بنکە و پێگەکانی یونیفیلەوە بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی چالاکیی تیرۆریستی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل."
ئیسرائیل دەڵێت، ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا بەشێوەیەکی بەبەرنامە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، هاوکات هێزەکانی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە و زیان بە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەیەنێت کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەیدا هێزی بەرگری ئیسرائیلی جەختی لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی UNIFILکردەوە و وتی، "بەدرێژایی ململانێکان لە باشووری لوبنان، ئیسرائیل میکانیزمێکی هەماهەنگی لەگەڵ قەوارەکانی هێزەکانی UNIFIL لە ناوچەکەدا پاراستووە."