ئیسرائیل: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار تیرۆرستی حزبوڵڵا لە لوبنان کوژراون

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە مانگی سێی ئەمساڵدا لە لوبنان هەزار تیرۆریستی حزبوڵڵایان کوشتووە.

لەشکری ئیسرائیل لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر پلاتفۆرمی فەرمی ئێکسی خۆی دەڵێت کە کوژراوەکان فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنانیان تێدایە.

بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 3 هەزار و 500 ئامانجی تیرۆریستی لەوهێرشانەدا پێکراون. هەروەها پێنج پردی گەورە کە حزبوڵڵا بۆ گواستنەوەی چەک و سەرباز بەکاری دەهێنان، ڕووخێنراوە.

بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، لەم ئۆپەراسیۆنانەدا لە لوبنان ژمارەیەک دامەزراوەی دارایی دیکەی حزبوڵڵا کراونەتە ئامانج.

ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی ئێران لە 28ی مانگی دوو، حزبوڵڵا دەستی کرد بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل. لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لوبنان دەستپێکرد.