میلیشیا تیرۆرستییەکانی نزیکی ئێران لە عێراق بە نیازی ئەنجامدانی هێرشن لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا لە ناوەڕاستی بەغدا و حکومەتی عێراقیش ڕێگری لە هێرشەکان نەکردووە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا وا دەڵێت.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی چواری 2026، هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە مەترسی میلیشیا شیعە عێراقییەکانی سەر بە ئێران و داوا لە هاوڵاتیانی ئەمەریکایی دەکات "هەر ئێستا عێراق بەجێبهێڵن."
باڵیۆزخانەکە دەڵێت، "میلیشیا تیرۆرستییەکانی عێراق، سەر بە ئێران، ڕەنگە بیانەوێت لە ناوەڕاستی بەغدا هێرش ئەنجام بدەن، لە ماوەی 24-48 کاتژمێری داهاتوودا."
دەشڵێت، "لەوانەیە بەنیازی ئەوە بن هاوڵاتیانی ئەمەریکایی، بازرگانی، زانکۆ، دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، ژێرخانی وزە، هۆتێلەکان، فڕۆکەخانەکان و شوێنەکانی دیکە بکەنە ئامانج کە گومان دەبەن پەیوەندییان بە ئەمریکاوە هەبێت، ئەمە سەرەڕای بەئامانجگرتنی دامەزراوە عێراقییەکان و ئامانجە مەدەنییەکان."
بەیاننامەکەی ئەمەریکا ڕۆڵی حکومەتی عێراقی لەمبارەوە بە ئەرێنی نیشان نەداوە و دەڵێت "حکومەتی عێراق ڕێگری نەکردووە لە هێرشە تیرۆریستییەکانی ناو خاکی عێراق یان لە خاکی عێراقەوە بۆ دەرەوە. "