کۆشکی سپی لە هەژماری خۆی لە ئێکس چەند کاتژمێرێک پێش وتارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە شەوی چوارشەممە، بەکاتی واشنتن، ڤیدیۆیەکی مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردووەتەوە و نووسیوێتی "کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان ساڵە ئەمەریکاییەکان دەکاتە ئامانج و جیهان ناسەقامگیر دەکات.
لە درێژەی پۆستەکەی کۆشکی سپی-دا هاتووە "ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی: ئەرکەکە ڕوون بوو. ئەمشەو سەرۆک ترامپ وتارێک بۆ گەلی ئەمەریکا دەدات". لە کۆتایی پۆستەکەدا نووسراوە "وەرن با جارێکی تر بەسەریدا بچینەوە."