ئیسرائیل دەڵێت لە ماوەی دوو رۆژدا، 400 هێرش دژی ژێرخانەکانی ئێران کراوە

بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی سوپای بەرگری ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 400 هێرشی ئاسمانی دژی ژێرخانەکانی ئێران ئەنجام داوە. بە پێی ئەم راگەیەندراوە، لەم شەپۆلە لە هێرشەکان، دەیان ئامانج تەنیا لە تاران هێرشیان کراوەتە سەر.

هەروەها سوپای ئیسرائیل باسی لەوە کرد ووە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم هێرشانە 650 جۆری تەقەمەنی بەکار هێناوە.

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری فارسی زمانی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە ئەم هێرشانە بە ڕێنمایی هەواڵگری سەربازی وڵاتەکە و لە کاتی شەودا بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە زیادکردنی زیان بە پیشەسازی بەرهەمهێنانی سەربازیی ڕژێمی ئێرانە، بە تایبەتی نزیکەی 15شوێن کە بۆ بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چەک بەکار دێن لەم هێرشانە کراونەتە ئامانج.

دەشڵیت ئەم شوێنانەی کە لەم هێرشانە دا پێکروان بریتی بوون لە شوێنە سەرەکییەکەی وەزارەتی بەرگریی ئێران کە بۆ بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی مووشەکە پێشکەوتووەکان بەکار هێنراون، بە تایبەتی ئەوانەی بۆ زیانگەیاندن بە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەکار هاتوون.

هەروەها سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی، شوێنەکانی هاوێشتنی مووشەک و شوێنی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی مووشەکە باڵستیکەکان و مووشەکەکانی دیکە کە بۆ ئامانجگرتنی فڕۆکەکان بەکار هێنراون.