ئیسرائیل دەڵێت زیاتر لە 230 هێرشی دیکەی بۆ سەر ڕژێمی ئێران ئەنجام داوە

سوپای ئیسرائیل تەواوبوونی خولێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر پێگە و ژێرخانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیەنێت.

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە 31ی مانگی سێ، پەیامێکی ڤیدیۆیی لەسەر ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێژیمی ئێران لە دڵی تاران نیشان دا.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 230 هێرشی دژی ژێرخانی ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران تەواو کردووە.

وێنه تایبەتییەکان کە لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاوکراونەتەوە، هێرشی ورد لە دژی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە سەرتاسەری تاراندا نیشان دەدات.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە جگە لە لێدانی سیستەمی بەرگری، هێزی ئاسمانی بە ڕێنمایی هەواڵگریی سەربازی، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 230 هێرشی دژی ئامانجەکانی ڕژێم ئەنجامداوە، لەوانەش شوێنی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی ئامادە بۆ تەقەکردن و شوێنەکانی بەرهەمهێنانی چەک.