وەزیری جەنگ: ڕۆژانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڕژێمی ئێراندا

وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند هێزی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ڕژێمی ئێران لە زیادبووندایە و گوتی ڕۆژانی داهاتوو "یەکلاکەرەوە" دەبن.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "ڕۆژانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن...ئێران ئەمە دەزانێت و لە ڕووی سەربازییەوە ناتوانن هیچ شتێک لەو بارەوە بکەن."

وەزیری جەنگ جارێکی تر هانی ئێرانی دا بە ڕێککەوتن و بەکارهێنانی ئەو هەلەی کە سەرۆکی ئەمەریکا خستویەتییە بەردەستیان.

گوتی، "ئەگەر ئێران ژیر بێت، ڕێککەوتنێک دەکات. ئەگەر نا، ئەمەریکا زۆر بە چڕتر بەدەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی."