سێنتکۆم بانگەشەی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر لەشکری ئەمەریکا لە دوبەی بە درۆ دەخاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە "شوێنە شاراوەکانی"کانی ئەمەریکا لە دوبەی و لەدەستدانی گیانی 500 کەس دەکەن،" درۆن".

لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە هیچ سەربازێکی ئەمەریکایی لە دوبەی هێرشی نەکراوەتە سەر.

سوپای ئەمەریکا دەشڵێت ڕژێمی ئێران بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە توانا سەربازییەکانی لاواز بووە، هەواڵی چەواشەکارانە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاودەکاتەوە.

لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران کە لە 28ی مانگی دووەوە دەستیپێکرد، ڕژێمی ئێران و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بەردەوام هەواڵی ساختەیان سەبارەت بە هێزەکانی ئەمەریکا بڵاوکردەوە. لای خۆیەوە سێنتکۆم بەپەلە ئەو جۆرە هەواڵە ناڕاستانەی پووچەڵ کردووەتەوە.