کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکایی بە نزیکەی 3500 سەربازەوە دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکایی گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سینتکۆم) لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت کەشتی هێرشبەری یو ئێس ئێس ترپلی (LHA 7) ڕۆژی هەینی گەیشتووەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا.

سوپای ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاندووە، یەکەی 31ی گەشتی دەریایی کە لە نزیکەی سێ هەزار و 500 دەریاوان و هێزی دەریایی پێکهاتووە، لەگەڵ کەشتییەکە گەیشتوونەتە ئەوێ.

ئەم ڕاگەیاندنەی لەشکری ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی 26ی ئەم مانگە لە زاری کاربەدەستانی پەنتاگۆنەوە ڕایگەیاند کە وەزارەتی جەنگ تاوتوێی ناردنی 10 هەزار سەربازی تر دەکات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.