لەشکری ئیسرائیل: عەلی حەسەن شوعەیب کوژرا کە لە ژێر پەردەی ڕۆژنامەوان کاری بۆ حزبوڵڵا دەکرد

لەشکری ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە هێرشێکدا بۆ سەر لوبنان عەلی حەسەن شوعەیب لەناوبردووە کە " تیرۆرستێکی هێزی ڕەدوانی حزبوڵڵا بوو و چەندین ساڵە لە ژیر پەردەی ڕۆژنامەنوانێک بۆ تۆڕی ئەلمەنار کاری کردووە"

ئیسرائیل دەڵێت "شایب پێگەی سەربازانی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان ئاشکرا کرد و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تیرۆرستان بە تایبەتی لە ناو هێزەکانی ڕەدواندا هەبووە."

هێزی ڕەدوان یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی حزبوڵڵای لوبنانە کە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانیان تایبەتە بۆ ناو ئیسرائیل و لە ساڵی 2006دا بەڵام لە ساڵی 2008 ناوی هێزی ڕەدوانی لێنراوە.

لەشکری ئیسرائیل جەختیش دەکاتەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لە کردارەکانی دژ بە حزبوڵڵای لوبنان کە بڕیاری داوە پشتیوانی لە ڕژێمی ئێڕان بکات هاوکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بەو ڕژێمە.