پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر خەڵاتێکی تا 10 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ زانیاری لەسەر هاکەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری داوای لە خەڵک کردووە زانیاری سەبارەت بە ئەکتەرە ئەلیکترۆنییە زیانبەخشەکانی ئێران وەکوو "پارسیان ئەفرازی ڕایان بۆرنا" و گروپی "هاککردنی حەنزەلە"، یان کەس و گروپەکانی پەیوەست بەوانەوە، لەگەڵ ئەو دامەزراوەیەدا هاوبەش بکەن.
پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری ڕایگەیاندووە بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن وەک ناو و شوێنی ئەم کەسانە.
پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری بە خەڵکی ڕاگەیاندووە لە ڕێگەی سیگناڵ یان هێڵی پەیوەندیی تۆڕەوە ( Tor) پەیوەندی پێوە بکەن و ئەوانەی زانیاری دەدەن "ڕەنگە شایستەی پاداشت و نیشتەجێکردنەوە بن." بەرنامەکە ژمارەی پەیوەندیکردن و لینکی پەیوەندیکردنیان لە ڕێگەی تۆڕەوە بڵاوکردووەتەوە.