بەپێی وتەکانی بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئێران، کە لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ڕژێم منداڵانی تەمەن 12 ساڵ وەک پاسەوان لە کاتی شەڕدا بەکاردەهێنن.
دەسەڵاتدارانی ئێرانی هەڵمەتێکیان بە ناوی "بۆ ئێران" لە تاران دەستپێکردووە بۆ تۆمارکردنی خەڵکی بۆ ناو هێزەکانی ئاسایش و کەمترین تەمەنی بە ئەندام بوونیان دابەزاندووە بۆ 12 ساڵ.
ئەم هەنگاوەی ڕژێمی ئێران پێشێلکاریێکی ڕوونە بۆ چەندین ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانە پڕۆتۆکۆڵی ڕێککەوتنی مافەکانی منداڵان سەبارەت بە بەشداری منداڵان لە شەڕ و رێککەوتنی مافەکانی منداڵان کە ئێرانیش یەکێکە لە واژۆکەرانی ئەم رێککەوتننامەیە.
بەکارهێنانی منداڵان لە ئەرکە سەربازیەکان و لەشەڕدا، مافە سەرەتاییەکانی منداڵان پێشێل دەکات. منداڵانی خوار 18 ساڵ لە دۆخی جەنگدا بەرەوڕووی مەترسی گیانی، برینداربوون، دەروونی و مەترسی کۆمەڵایەتی دەبنەوە.