چوار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە هێرشێکی ئەمەریکادا لە دەریای کاریبی کوژران

لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە میانەی هێرشێکی ئاسمانی نوێیدا بۆ سەر کەشتییەک کە دەڵێت لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییە دیاریکراوەکانەوە بەڕێوەدەبرێت "چوار تیرۆریستی ماددە هۆشبەرەکان" کوژراون.

فەرماندەیی باشووری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "دەزگای هەواڵگری پشتڕاستیکردۆتەوە کە کەشتییەکە بەدرێژایی ڕێگا ناسراوەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە کاریبیدا تێدەپەڕێت و سەرقاڵی کاری بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان ".

فەرماندەیی باشووریی ئەمەریکا ( ساوسکۆم) ڕایگەیاندووە، لەم هەڵمەتەدا هیچ کەسێک لە هێزەکانی ئەمەریکا زیانی پێنگەشتووە.

ئەمە سێهەمین هێرشی ئاسمانییە لەم مانگەدا لەلایەن ساوسکۆمەوە ئەنجام بدرێت. لە 8ی مانگی سێدا سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر سەر بەلەمێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، شەش تیرۆریستی مادەی هۆشبەر کوژراون، هێرشی دووەمیش لە ١٩ی مانگی ئازاردا ئەنجامدرا بەڵام سێ بازرگانەکە لە ‌هێرشەکە ڕزگاریان بوو. هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن ئەنجامدراون.

سوپای ئەمەریکا دەیان هێرشی لەم جۆرەی ئەنجامداوە لەوەتەی ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕێگەی بەم تیمەدا لە دژی بەلەمەکانی قاچاغیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ ڕێگەگرتن لە ڕۆیشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو ئەمەریکا.

لەلایەکی دیکەوە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا و هێزی دەریایی ئیکوادۆر ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگدا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە باشووری ڕۆژئاوای فەزای یاسایی دەریایی ئیکوادۆر . دەستیان بەسەر 592 کیلۆ کۆکایندا گرتووە.