پرسەی شەش پێشمەرگە و پرسیارەکان لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان
Your browser doesn’t support HTML5
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرسە بۆ ئەو 6 پێشمەرگەیە دانرا کە بە هێرشی مووشەکی ئێران گیانیان لەدەستدا. بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن قسەیان لەگەڵ ئێراند کردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە هێرشی سەر پێشمەرگە بە هەڵە ئەنجامدراوە، بەڵام ئێران بە فەرمی ئەوەی ڕانەگەیاندووە.