نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

نرخی نەوت ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەیەکی بەرچاوە دابەزی و گەیشتە کەمتر لە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و بازاڕە داراییەکان بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەگەری گەشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی هەیە لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە لایەکی ترەوە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئیران وە بەردەوامی هێرشە مووشەکیەکانی ئیران بۆسەر ناوچەکە.

ئەمەریکا پێداگری دەکات لەوەی کە تاران شوێنە سەرەکیەکانی ئەتۆمی خۆی لەناوببات و بەتەواوەتی ڕێڕەوی تەنگەی هورمز بکاتەوە . بازاڕەکان کاردانەوەی ئەرێنیان هەبووە بەرامبەر با ئاماژەکانی پێشکەوتنی دانوستانەکان کە بۆی هەیە کۆتایی بە قەیرانی ووزە بهێنێت.

ئایندەی بۆرسا بەرزبووەوە و نرخی نەوتی خاوی جیهانی برنێت دابەزی بۆ نزیکەی 94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئایندەی گازی سروشتی بەڕیژەی ٪8 دابەزی. نرخی یەک بەرمیل نەوتی پیوەرەکانی ئەمەریکایی وێست تەکساس ئینتەرمیدێت بە ڕێژەی ٪5 دابەزی و گەشیتە نزیکەی 87 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئایندەی تێکڕای پیشەسازی داو جۆنز 406 خاڵ بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 0.8%. نرخی ئایندەی ئێس ئەند پی 500 و نازداک 100 کە دەکاتە ڕێژەی 0.8% و 0.9% بەرزبوونەتەوە.

ڕێژەی قازانجی گەنجینەکان لەگەڵ نرخی نەوت دابەزیوە، نرخی زێڕیش بەرزبووەوە، دوای دابەزینی بەرچاو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

لە پاش ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە 28 مانگی دوودا، وە لە پاش هێرشی ئێران بۆسەر کەشتیە بارهەڵگرەکان هاتووچۆی کەشتیوانی لە ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز پەکی کەوتووە .

جیی ئاماژەیە بگوترێت ئەوروپا و ئاسیا بۆ دابینکردنی پێداویستی نەوتیان پشت بە تەنگەی هورمز دەبەستن، کە ڕێڕەوی 20%ی هەناردەکردنی نەوتی جیهان و هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانە.