وەزیری جەنگی ئەمەریکا: ئێمە بە بۆمب دانوستان دەکەین

پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی ئەمەریکا کە بە هاوپەیمانی ئیسرائیل بەردەوامە، وتی لە مێژوودا شتی وا نەبووە کە هێزێکی سەربازی مۆدێرن هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بەو خێراییە و بە هێرشێکی بەرفراوان شکستی هێنابێت.

وەزیری جەنگی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە توانا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لەوانە ئەرتەش، سوپای پاسداران، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و ژێرزەمینی ئەو وڵاتە وتی "ئەو هێزانە لە ڕووی مێژووییەوە لەناوچوون." هێگسێت وتی "کۆماری ئیسلامی هێزی ئاسمانی مۆدێرن و هێزی دەریایی مۆدێرن و سیستەمی بەرگری ئاسمانی مۆدێرن و بەرفراوانی هەبوو."

هێگسێت بە ئاماژەدان بەوەی کە وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا خۆی بە بەشێک لە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەزانێت، وتی ئێمە بە بۆمب دانوستان دەکەین و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی لەبەردەم هەڵبژاردنێکدایە سەبارەت بە داهاتووی خۆی و وتی "ئێوە لە کاتێکدا ئێمە بەسەر ئاسمانی تاراندا دەخولێنەوە، بژاردەیەکتان هەیە سەبارەت بە داهاتووی خۆتان."