سەرۆک دۆناڵد ترامپ پێش سەرکەوتن بۆ سەر فرۆکەی ئەیرفۆرس وان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و ئاماژەی دا کە ئەوان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئێران لەسەر خاڵە سەرەکییەکان ڕێککەوتن.
سەرۆک ترامپ باسی لەوە کرد دەتوانرێت شەڕ چارەسەر بکرێت ئەگەرهەموو شتێک لە ماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا بە باشی جێبەجێ ببێت.
وتیشی ئێمە لەخاڵە سەرەکییەکاندا لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئێرانی ڕێککەوتوین و شەڕ دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر لەم ماوەی پێنج ڕۆژەدا هەموشتێک "بە باشی بڕوات".
لە وەڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بەداخوازەکانی ئەمەریکا سەرۆک ترامپ وتی ئێمە دەمانەوێت هیچ بۆمبێکی ناوەکی نەبینین، هیچ چەکێکی ناوەکی نەبینین؛ "تەنانەت نزیکیشی نەبنەوە".
ترامپ سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی وتی ئەوان خوازیاری لاوازکردنەوەێکی زۆری ئەو بەرنامەیەن.
سەرۆک ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە دا وەلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەیەوێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینێت.
سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاماژە بە خواستی زۆری ئێرانییەکان بۆ رێککەوتن وتی "ئێمەش ئەمانەوێت رێککەوتن بکەین." هەروەها سەرۆک ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ دانوستانێک لە نێوان ولایەتە یەکگرتوەکان و ئێرانییەکان لە ئارادایە، وتی ئەگەر "ئەم دانوستانانە باش بچێتە پێشەوە ئەوە ئەم کێشەیە چارەسەر ئەکەین".
هاوکات سەرۆک ترامپ جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر بێت و رێککەوتن نەکرێت ئەوە ئەمەریکا بە هەموو هێزیەوە بەردەوام ئەبێت لە بۆردمان کردنی ئێران.
دواتر بە ئاماژە بەوەی کە وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین ڕیزی لە رێبەرانی ئێرانی کوشتووە، وتی "رێبەری باڵای پیشوویی ئێران کوژراوە و کوڕەکەی کە جێگرەوەی ئەوە لە هیچ شوێنێک دیار نیە."
وتیشی ئەوانیش خۆیان نازانن لە کوێیە و کەس نازانێ چی بەسەر هاتووە و ئەویش وەک رێبەر قبوڵی ناکات.
بە گوێرەی سەرۆک ترامپ، دوای ئەوەی ڕیزی یەک و دوو و هەروەها بەشێک لە ڕیزی سێهەمی رێبەرایەتی ئێران کراونەتە ئامانج، ئێستا کۆمەڵێک لە رێبەرایەتیەکەیان ماونەتەوە کە نوێنەرایەتی ئێران ئەکەن و ئەتوانن بە باشی کارەکان راپەڕێنن.