سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانی بڕیارەکەی ترامپ دەکات هێرش کردنە سەر وێستگەکانی وزەی ئێران

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، رۆژی شەممە پشتیوانییەکی تەواوی لە بڕیارەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ کرد بۆ هێرش کردنە سەر وێستگەکانی کارەبای ئێران ئەگەر تەنگەی هورمز نەکاتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەگەر هێرشیکی بەوجۆرە ڕووبدات ئایا ئیسرائیل بەشداری ئەو هێرشانە دژ بە وێستگەی کارەبای ئێران دەکات؟ نەتانیاهۆ گوتی " سەرۆک ترامپ بە باشی دەزانێت کە چی ئەکات".

بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوان لە هەوڵەکانیاندا پێکەوەن گوتی"هەرشتێک کە دەیکەین پێکەوە ئەنجامی دەدەین."

ڕۆژی شەممە سەرۆک ترامپ لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال، هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی "ئەگەر ئێران لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە ئێستاوە تەنگەی هورمز بە تەواوی و بەبێ هیچ مەترسییەک نەکاتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگەکانی وزەی ئێران و لەناویان دەبات، لە گەورەترینەوە دەست پێ دەکات.!"