سەرۆک وەزیرانی عێراق: ئەوەی خوێنی عێراقییەکان بڕێژێت، نوێنەرایەتی عێراق ناکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، ڕۆژی شەممە سەردانی دەزگای هەواڵگری نیشمتانی عێراقی کرد و هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی سەر ئەو دەزگایەی بە تاوانێکی خەیانتکارانە ناوبرد.

سودانی لە میانەی سەردانەکەیدا گوتی، " ئەوانەی ئەم تاوانە خیانەتکارەیان ئەنجامداوە، گرووپێکی ترسنۆکن کە ڕژانی خوێنی عێراقییەکان بە ڕەوا دەبینن."

سودانی ڕایشیگەیاندووە " هەر کەسێک کە خوێنی عێراقییەکان بڕێژێت نوێنەرایەتی عێڕاق ناکات هەروەها هیچ ئایدۆلۆژیایەک ڕەوایەتی بەم تاوانە نادات. "

ڕۆژی شەممە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند "هێرشێکی تیرۆریستی" کراوەتە سەر ناوچەیەکی نزیک بە یەکێک لە بارەگاکانی ئەو دەزگایە کە بووەتە هۆی کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی دەزگاکە.

بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، هێرشەکە لەلایەن "لایەنە لەیاسا دەرچووەکانەوە"ئەنجام دراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە گرووپە بە کرێگیراوەکانی سەر بە ئێران هاوکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران، هێرشی مووشەکی و درۆن لە عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدەن.