سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، لە کاتی سەردانێکی بۆ شوێنی یەکێک لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە شاری ئاراد لە باشووری ئیسرائیل، قسەی لەگەڵ رۆژنامەنووسان کرد و گوتی "ئەگەر کەسێک بەڵگەی ئەویست کە بۆچی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر شارستانیەت و مەترسی بۆ هەموو جیهان، ئەوە 48 کاتژمێری رابردوو ئەوەتان پێ نیشان دەدات."
نەتانیاهۆ هۆشداری دا کە ئێران ئیدی تەنها مەترسییەکی ناوچەیی نییە، و ئاماژەی بە چوار هەڵکشانی گرنگ لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا کرد :ئامانجکردنی دانیشتووانی مەدەنی ،مەترسی دروستکردن بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی هەر سێ ئایینیی ئیسلام و کرستیان و جوو لە ئورشەلیم ، بەکار هێنانی مووشەکی بالستیکی کیشوەربڕ بە مەودای 4 هەزار کیلۆمەتروهەڕەشە بۆ سەر رێگەکانی گواستنەوەی وزەی جیهان.
ئەم وتانە دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران هات کە شەوی 21 لەسەر 22ی مانگی مارس لە شاری ئاراد و دیمۆنا ئەنجام درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مووشەکەکانی ئێران بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ناوچەکان پڕلە دانیشتوان دراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی سەدان کەس مەدەنی و چەندین بینای نیشتەجێ بووی خەڵکی ئاسایی رووخان.
نەتانیاهوو بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەمووی ئەمانەی لە 48 کاتژمێری رابردوودا ئەنجام داوە، پرسیاری لە رێبەرانی جیهان کرد کە ئایا ئێوە بەتەمای چی زیاترن پێش ئەوەی کارێک لەم بارەوە بکەن. ئەو وتی کە سەرۆک ترامپ بە دروستی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمەریکا و ئیسرائیل ئەم شەڕە نەک بۆ خۆیان بەڵکوو بۆ هەمووجیهان ئەکەن.
حکومەتی ئیسرائیل جەختی لەسەر بەردەوامبوونی وەڵامدانەوەی توند کردووەتەوە.