سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن مەسعود پزیشکیان ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە، بەڵام کەسانی نزیکی سەرۆکی ئێران ئەو هەواڵە ڕەت دەکەنەوە.
ئەلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەت، ئەو هەواڵەی بە " بێ بنەما" ناوبرد کە ئۆپۆزسیۆن بەهۆی نەبوونی هەواڵەوە بەرهەمی هێناوە.
خاڵی گرنگی قسەکانی حەزرەتی کە ڕۆژی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا بڵاوی کردووەتەوە ئەوەیە کە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەندێک کەس "خواستەکانیان لە شێوەی هەواڵدا بڵاودەکەنەوە".
ئەم کاردانەوەیەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاگەیاندنی حکومەت نیشان دەدات کە لە لوتکەی هێرشە هاوبەشەکانی سوپای ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکان و ژێرخانی کۆماری ئیسلامی، هێشتا ململانێی دەسەڵات لە ئێراندا هەیە و هەندێک کەس "ئاواتەخوازن بۆ ڕووخانی حکومەت" و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات.
دەنگۆی خواستی مەسعوود پێشکیان بۆ دەستلەکار کێشانەوە بەو زیاتر بوو، لە کاتێکدا کە پەیوەندییەکەی وەک کەسی دووهەم لە پێکهاتەی جێبەجێکردن و سیاسیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کە بە ڕواڵەت کەسی یەکەمی ئەم پێکهاتەیە، دەوترێت بە تەواوی پچڕاوە و سەرۆکیش ناتوانێت دەستی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بگات.
لە لایەکی ترەوە فشاری گروپە دەسەڵاتدارەکان بەتایبەت سوپای پاسداران بۆ سەر مەسعوود پزیشکیان لە هەواڵ و ڕووداوەکاندا بە ڕوونی دیارە.
بۆ نموونه ڕۆژی شەممە 7ی مارس، له پەیامێکی ڤیدیۆییدا پزیشکیان داوای لێبوردنی له وڵاتانی دراوسێ کرد به هۆی هێرشه کانی کۆماری ئیسلامی بۆسەریان و گوتی هەندیک له هێزە سەربازییەکان دوای کوشتنی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی و فەرماندە پلە بەرزەکانی کۆماری ئیسلامی " خۆیان ئەو بڕیارانەیان داوە."
پزیشکیان تەنانەت گوتیشی ڕۆژی بڕیاری ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاتیەوە دراوە و هەروەها بە هێزە سەربازییەکانیش گەیاندراوە.
بەڵام تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەو لێدوانانە هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە لە ناویاندا قەتەر ئەنجام دراو و پاشان چڕتریش بووەوە.
زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەمان کاتدا ڕەخنەیان لە لێدوانەکانی پزیشکیان گرت و تەنانەت بەشێک لە لایەنگرانی توندڕەوی کۆماری ئیسلامیش لەسەر شەقامەکان دروشمیان دەوتەوە "نە سازش، نە داوای لێبوردن، شەڕی ئەمەریکا بکەن".
هەر لەبەر ئەم هۆکارە و لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، مەسعوود پزشکیان ناچار بوو لە قسەکانی پاشگەز ببێتەوە.
ئەم پێشهاتانە دەریدەخەن کە سەرۆک کۆمار لە پێکهاتەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بە تایبەت لە کاتی شەڕدا دەسەڵاتی پێویستی نییە.
هەروەها ڕاپۆرتی بەرفراوانیش هەیە لەسەر ئەوەی پزیشکیان ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە و کاردانەوەی کەسانی دیکەی نزیکیشی لێ دەکەوێتەوە.
لە نێویاندا یوسف پزیشکیان کوڕ و ڕاوێژکاری مەسعود پزیشکیان، هۆشداری داوە بە لایەنگرانی کە وریا بن و گرنگی بە "دەنگۆکان" نەدەن.