سوپای ئیسرائیل رایگەینادن شەوی ڕابردوو دەیان ئامانجی "ڕژێمی تیرۆری ئێرانی" لە هێرشێکی فراواندا، پێکاوە.
ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکان لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانەوە و بە هاوکاریی زانیاریی سەربازی ئەنجامدراوە، و ئامانجەکانیش ناوچە و بنکەکانی پەیوەندیدار بە دروستکردنی پێکهاتە سەرەکییەکانی مووشەکی بالستیک بوون.
بە پێی ئەو راگەیێندراوە، کۆمەڵێک لەو شوێنانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر بریتین لە کۆمەڵگەی ناوەندی سوپای پاسداران بۆ دروستکردنی پێکهاتەکانی مووشەکی بالستیک، شوێنی هەڵگرتن و کۆکردنەوەی پێکهاتەکان، دامەزراوەیەک پەیوەندیدار بە وەزارەتی بەرگری بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەک و بنکەیەکی تر بۆ دروستکردنی پارچە و پێکهاتەکان.
بەپێی ئەو زانیارییانە، ئامانج لەم هێرشانە کەمکردنەوەی توانای ئەم دامەزراوانە بووە بۆ بەردەوامبوون لە دروستکردنی پێکهاتە سەرەکییەکانی مووشەکی بالستیک.