هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی وزەی جیهانی بەردەوامە

ئەمەریکا ئەمڕۆ 18ی مانگی سێ، دوو هەنگاوی گرنگی هەڵگرتووە کە دەتوانن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی نرخی نەوت و جێگیرکردنی بازاڕئ جیهانی.

لە یەکەم بڕیاردا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا مۆڵەتی گشتی دەرکرد بۆ هەندێک مامەڵەی تایبەت لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی حکومەتی ڤەنزوێلا. ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی گشتی سنووردارکردنی پێشوو کەم دەکاتەوە و ڕێگا دەدات بە زیاتر بوونی بەرهەمهێنانی نەوت و گەیاندنی بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

لە هەمان کاتدا، ئەمەریکا چاوەڕوانە مۆڵەتێک بدات بۆ یاسای کەشتیوانی جۆنز ناسراو بە جۆنز ئەکت، کە بە شێوەیەکی کاتی ڕێگە دەدات بە کەشتی بیانی بۆ گواستنەوەی کاڵا نێوان بەرەکانی ئەمەریکا. ئەم بڕیارە بە تایبەتی بۆ ئاسانکردنی گەیاندنی سوتەمەنی و پێو، لە کاتێکدا کە نرخیان بەرز بووەتەوە.

هەردوو بڕیارەکە کاریگەریان ئەبێت لە زیادکردنی دابینکردنی وزە و کەمکردنەوەی کێشەکانی گەیاندن. بە زیادبوونی دابینکردنی نەوت لە ڤەنزوێلا و باشترکردنی سیستەمی گواستنەوەی ناوخۆیی لە ئەمەریکا، چاوەڕوان دەکرێت فشار لەسەر نرخی نەوت کەم ببێتەوە و بازاڕی وزەی جیهانی بەرەو جێگیربوون بڕوات.

کارۆلین لێڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بەم بڕایارانە وتی بڕیاری سەرۆک ترامپ بۆ دەرکردنی مۆڵەتی 60 ڕۆژەی یاسای جۆنز، هەنگاوێکی دیکەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە کورتخایەنەکانی قەیرانی بازاڕی نەوت، لە کاتێکدا هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی ئەم بڕیارە ڕێگە دەدات بە سەرچاوە گرنگەکانی وەک نەوت و گاز و پێو بە ئاسانی بگەنە بەرەکانی ئەمەریکا و زیادی کرد کە حکومەت پابەندە بە بەهێزکردنی زنجیرەکانی دابینکردن.