وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری لاریجانی دیاریکرابوو، ئێمە بە خۆڕایی کوشتمان

گیدۆن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە دوای کوژرانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی وتی "لاریجانی لەو کەسانە بوو کە لە نێو سزاکانی ئەمەریکادا ببو و خەڵاتی 10ملیۆن دۆلار بۆ کوژرانی دانرابو، ئێمە بە خۆڕایی ئەوەمان کرد."

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە هێرشی بۆ سەر ناوەندەکانی فەرماندەیی دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران لەوان 'وەزارەتی ئیتلاعات و بەسیج' ڕاگەیاند.

لە هەمان کاتدا ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە عەلی لاریجانی و غوڵامڕەزا سولەیمانی دوو کەسایەتی باڵای پێکهاتەی سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا کوژراون.