سەرۆک ترامپ: ئەگەری ئەوە هەیە چەند جارێکی تر لە دوورگەی خارگ بدرێتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بە ئاماژەدان بە لەناو بردنی بەشێکی زۆری دوورگەی خارگ، ڕایگەیاند ئەگەری هەیە هێرشەکانی سەر ئەو دوورگەیە دەستپێبکەنەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ‌هێزەکانی ئەمەریکا “بەشێکی زۆری دوورگەی خارگیان لەناو بردووە."

پێشتر وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆردومانێکی توندیان لە دژی دوورگەی خارگ ئەنجام دا. گرنگی ئەو دوورگەیە بۆ ئەوە ئەگەڕێیتەوە کە یەکێک لە گرنگترین بنکەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێران هەروەها ئەو دوورگەیەی بەکار هێناوە بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە مەبەستی تێکدانی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان.

بە پێی راپۆرتی ئۆفیسی زانیاری وزەی وەلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، ساڵانە نزیک بە 20 لەسەدی نەوتی جیهان لە تەنگەی هورمزەوە دەرباز ئەبێت. ئەگەرچی وەلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا یەکێکە لە گەروەترین بەرهەمهێنەرەکانی وزە، بەڵام تێکچوونی هاتووچۆی ئەو ڕێژە لە وزە ئەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت.

سەرۆک ترامپ داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە کە ئەو وڵاتانەی کەرتی وزەیان پێوەندی بە ئاسایشی تەنگەی هورمزەوە هەیە، بەشداری لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەو تەنگەیە بکەن.

ترامپ لە پۆستێک لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، تروث سۆشیال، رایگەیاند کە زۆر وڵات کە کەرتی وزەیان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو تەنگەیە هەیە، دەست بە ناردنی کەشتی شەڕکەر دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بە تایبەتی لەبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ داخستنی تەنگەی هورمز. بەشێک لەو وڵاتانە وەکوو فەرەنسا و ەبریتانیا یان دەستبەکار بوونە بۆ ناردنی کەشتی بۆ پاراستنی هاتووچۆ یان خەریکی لێکدانەوەی چۆنیەتی ناردنی ئەو کەشتیە شەڕکەرانەن.