وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: خەڵکی ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕێژیم پێویستیان بە یارمەتی دەرەکی هەیە

گیدۆن سەعار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت خەڵکی ئێران دەتوانێت لە تاران ڕژێم بڕووخێنێت، بەڵام پێویستیان بە پشتیوانی دەرەکی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران تەنیا بە خودی خەڵکی ئێران دەکرێت، بەڵام بەبێ پشتیوانی دەرەکی بۆ یارمەتیدانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دەسەڵاتدار ناتوانن بەو ئامانجە بگەن.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و گوشارە نێودەوڵەتییەکان سەپاندنی گۆڕانی ڕژێم نییە، بەڵکو ڕەخساندنی هەلومەرجێکە بۆ خەڵکی ئێران کە خۆیان هەنگاو بنێن و گۆڕانکاری دروست بکەن.