سەرۆک ترامپ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بەوەی کە چ کاتێک ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا لە ئێران کۆتایی دێت، وتی پێی وایە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی دێت. وتیشی "سەیرکە ئەوان هەموو ئەو شتانەی کە هەیانبوو، لەناوچوون. دوو ڕیز ڕێبەریان هەبوو، لە ڕاستیدا زیاتر لەوە هەبووە، بەڵام دوو ڕیزیان لەناوچوون. زۆربەی خەڵک تەنانەت هەرگیز گوێیان لە ناوی ئەو رێبەرانە نەبووە کە ئێستا باسی دەکەن، بۆیە ڕوونە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە زۆر زۆر بەهێز و کاریگەر بووە".