ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە لە هێرشەکانی بۆ سەر شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و ژێرخانی سەربازی-ئەمنی ڕژێمی ئێران بەردەوام بوو.
هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی بزوێنەری مووشەک و چەندین شوێنی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی دوور مەودای کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل هێزە ئەمنییەکان و بەسیجی بە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی سەر بە رژێمی تیرۆریستی ئێران ناودێر کرد کە "لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵیان لە کردەوە تیرۆریستییەکانی دژ بە خەڵکی ئێران هەبووە" و ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لە "چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی هێزە ئەمنییەکان و بەسیج".
هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کە ڕۆژی دووشەممە 8ی مانگی سێ پێیان خستوەتە دەیەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 29ی مانگی سێ دەستیپێکرد و عەلی خامنەیی و چەند فەرماندەی باڵای سەربازی کۆماری ئیسلامی کردە ئامانج و لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا بەشێکی زۆری ژێرخانی سەربازی کۆماری ئیسلامی تێکشکاند و زیانیان پێگەیاند.