ئیسرائیل بە 80 فڕۆکەی جەنگی تارانی بۆردومان کرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بە 80 فڕۆکەی جەنگی بەردەوام بووە لە بۆردومانکردنی تارانی پایتەخت.

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە کە بە زیاتر لە 80 فڕۆکەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازی ڕێژێمی ئێران لە تاران و ناوەڕاستی ئێران.

سوپای ئیسرائیل نووسیویەتی ئامانجەکانی ئەم هێرشە بریتی بوون لە:

• زانکۆی سەربازی ئیمام حوسێنی سوپای پاسداران کە بۆ ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپا بەکارهاتووە.

• شوێنی هەڵگرتنی مووشەکە بالیستکییەکان

• ژێرخانی فەرماندەیی مووشەکی ژێر زەوی

• شوێنی هەڵدانی مووشەک لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران

سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئەم لێدانانە توانای ڕێژێمی ئێرانی بۆ تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل تێکشکاندووە.

پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە هەندێک لە ناوچەکانی تاران هێرشی ئاسمانی قورس ئەنجام دراوە.