واڵتز: پێم سەیر نابێت ئەگەر باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای مافی پەنابەری بکات

مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ڕایگەیاند پێی سەیر نابێت ئەگەر باڵیۆزی ئێران لەو دەزگایە "بەم زووانە داوای مافی پەنابەری بکات".

واڵتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، باسی لەوە کرد کە باڵوێزی ئێران "نوێنەرایەتی ڕژێمێک دەکات کە ناوچەکەی تیرۆر کردووە و دەیان هەزار کەسی خۆی کوشتووە".

ناوبراو ململانێی نێوان واشنتن و تارانی بە "شەڕێکی 47 ساڵە" وەسف کرد کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جیمی کارتەر لە ئەنجامی بەردەوامی دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ئەمەریکا، دەستیپێکرد.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کردەوەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمەریکا "هەنگاوێکی بوێرانە بو بۆ کۆتاییهێنان بەم بازنەی دوژمنایەتییە" و ئەم ڕێبازەی بە پچڕانێکی یەکلاکەرەوە لە ململانێیەکی درێژخایەن زانی.