سەرۆک ترامپ ڕەخنە لە بەشدارینەکردنی بەریتانیا لە هێرشە سەرەتاییەکانی سەر ئێران دەگرێت

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە وەڵامی بەشدارینەکردنی بەریتانیا لە هێرشە سەرەتاییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، دیسانەوە ڕەخنەی لە بەریتانیا گرت و وتی "زۆر بەداخەوە کە دەبینین ئەم پەیوەندییە بە ڕوونی وەک جاران نەماوە".

سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سان ڕایگەیاند، ئەمەریکا پێویستی بە بەریتانیا نییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی بەڵام سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە "دەبوو هاوکاری بکردایە".

هەروەها فەرەنسای بە وڵاتێک ناودێر کرد کە بە وتەی خۆی لەم بابەتەدا زۆر بە باشی مامەڵەی کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەدا و کاردانەوەی بەریتانیا جیاواز بووە لە هاوپەیمانەکانی دیکە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کییەر ستارمەر ڕایگەیاند کە ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا بۆ هێرشی بەرگری بەکاربهێنێت. بەڵام ئەم بنکانە لە هێرشی سەرەتایی بۆ سەر ئێران کەڵکیان لێ وەرنەگیرا.

ستارمەر ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندبوو ترامپ دژایەتی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری ئێمە بۆ بەشدارینەکردن لە هێرشەکان دەربڕیوە و وتیشی بەڵام کاری من دیاریکردنی ئەوەیە کە چی لە بەرژەوەندی نیشتمانی بەریتانیادایە.