بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند لە هێرشە نوێیەکانیاندا ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەخانە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانیان لەناوبردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "هێزەکانی ئەمەریکا لە ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانیاندا، دامەزراوەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، توانای بەرگری ئاسمانی ئێران، بنکەی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەخانە سەربازییەکانیان لەناوبردووە."
سێنتکۆم لە کۆتایی نووسینەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە "هەنگاوی یەکلاکەرەوە" لە دژی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران.