باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق هۆشدارییەک بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بڵاو دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی خۆیان بپارێزن و جموجۆڵەکانیان سنووردار بکەن لە کاتی پێویستدا لە شوێنی نیشتەجێبوونیان دەرنەچن.

باڵیۆزخانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە هۆشدارییەکەیدا دەڵێت " ڕاپۆرتەکان بە بەردەوامی بینینی موشەک و درۆن لە ئاسمانی عێراقدا ڕادەگەیەنن. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا چاودێری هەڕەشەی جدی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات، لە ناویاندا چێشتخانەکان، شوێنە بازرگانییەکان و تاکەکانیش."

هاوکاتی ‌هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران و کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، باڵیۆزخانەکە دەڵێت " خۆپیشاندانی دژە ئەمەریکا، لە کەناری باشووری پردی 14ی تەمووز لە بەغەدا بەڕێوەدەچێت. ئەمەش جگە لە داواکاری خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا" بۆیە باڵیۆزخانەکە داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەکات زۆر وریای خۆیان بن و ئاگاداری دەوروبەریان بن."

نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە عێراق ڕێنمایی هەموو ئەو کارمەندانەشی کردووە کردووە کە توانای کارکردنیان لە ماڵەوە هەیە لە ماڵەوە کارەکانیان بکەن تا ئەو کاتەی ڕێنمایی نوێیان پێدەدرێت. "لەم کاتەدا کارەکانی کونسوڵگەری، لەوانەش خزمەتگوزارییە ڕۆتینییەکان بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکا، ڕاگیراون."

لە هەمانکاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش مەترسی گەشتکردنی بۆ عێراق خستووەتە پلە چوارەوە کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە.

هاوڵاتیانی ئەمەریکایی نابێت بە هیچ هۆکارێک گەشت بکەن بۆ عێراق. و دەشڵێت ئەگەر لە عێراقیت، "پێداچوونەوە بە پلانی پارێزراوی خۆتدا بکە و بژاردەکانی پەناگە لە شوێنی خۆیدا هەڵسەنگێنە یان بە زووترین کات کە مەرجەکان ڕێگەیان پێدای لە عێراق دەربچۆ." هۆشداریش دەدات پلانەکانت نابێت بە جۆرێک بێت کە "پشت بە حکومەتی ئەمەریکا ببەستیت بۆ یارمەتیدان لە ڕۆشتن یان دەرچوون."

لە ئێستادا ئاسمانی عێراق داخراوە. ڕەنگە دەسەڵاتدارانی عێراق لە ماوەیەکی کورتدا ئاسمانی دابخەن و بیکەنەوە. بۆیە ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانیانەوە بکەن بۆ نوێترین زانیاری گەشتەکان.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر بە کراوەیی ماونەتەوە و کارەکانیان تەنها بۆ ئۆپەراسیۆنە پێویستەکانی ئەرک سنووردارە.

چەند خاڵێکی گرنگیش بۆ هاووڵاتیان دانراوە کە پەیڕەوی بکەن لە ناویاندا پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە لە پرۆگرامی ناونوسینی گەشتیارە زیرەکەکان (STEP) بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ لە سەر ڕەوشی ئاسایشی.

پێویستە پلانێک بۆ کاتی مەترسیدار ئامادە بکەن.

داواش دەکات هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە عێراق دڵنیاببن لەوەی کە پێداویستییەکانی خۆراک، ئاو، دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکەیان لەبەردەستدابێت. مۆبایلەکانیان شەحن بێت بۆ ئەوەی بتوانن خێزان و هاوڕێکانیان ئاگادار بکەنەوە کە لە کوێن.

داواش کراوە فۆڵۆوی وەزارەتی دەرەوە بکەن لە فەیسبووک و تویتەر. هاوکاری: باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەغدا، عێراق +964-760-030-3000 (لە دەرەوەی عێراق)، 0760-030-3000 (لە ناوخۆی عێراقەوە) BaghdadACS@state.gov https://iq.usembassy.gov