وەزیری جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی ئەمەریکا بۆ سەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئەوە نیشان دەدات کە ئەوانەی زیان بە ئەمەریکاییەکان دەگەیەنن دەبێت باجەکەی بدەن.
وەزیری جەنگ پیت هێگسێت لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی دا ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی "کوشندەترین و ئاڵۆزترین و وردترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە لە مێژوودا."
پیت هێگسێت ڕایگەیاند، "ئەمەریکا ئەم ململانێیەی دەست پێنەکرد، بەڵام ئێمە تەواوی دەکەین. ئەگەر ئێوە لە هەر شوێنێکی جیهان ئەمەریکییەکان بکوژن یان هەڕەشەیان لێ بکەن - وەک چۆن ئێران کردی - ئەوا ئێمە بەدواتان دەکەوین و دەتانکوژین."
وەزیری جەنگ جەختی کردەوە لەوەی ڕژێمی ئێران دەرفەتێکی پێ درا بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن، بەڵام کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕەتیانکردەوە "ئێستاش دەرئەنجامەکانی دەچێژن"
وەزیری جەنگ ڕژێمی ئێرانی بە "شێرپەنجە" ناوزەند کرد و ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ، پێچەوانەی سەرۆکەکانی پێشوو، "مامەڵەی لەگەڵ کرد."