تۆڕی هەواڵی تەلەفزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی پشتڕاست دەکاتەوە.
حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی و چل ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس نزیک لە سوپای پاسداران پشتڕاستی کردەوە کە کچ و زاوای عەلی خامنەیی و نەوەیەکی و هاوسەری یەکێک لە کوڕەکانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵی ڕێبەری ئێران (بەیتی ڕیبەری) لە تاران بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کوژراون.